ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی سایلۆی كەلاری بەسەركردەوە ‌

11 / 11 / 2020

ئەمڕۆ (11ی تشرینی دووەم) بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی سایلۆی كەلاری بەسەركردەوە و لە نزیكەوە بەشە جیاوازەكانی پرۆژەكەی بینی و ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.

لەو سەردانەیدا بۆ پرۆژەی سایلۆی كەلار، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، پرۆژەی سایلۆی كەلار یەكێكە لە پرۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی گەرمیان، كە بە تەواوبوونی  پرۆژەكە خزمەتێكی گەورە بە سنوورەكە ئەكات و ڕۆڵی دەبێت لە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و بە بازاڕكردنی بەرهەمی دانەوێڵەی جوتیاران.

وتیشی, ئیدارەی گەرمیان لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆژەكەوە هەوڵیداوە ئەم پرۆژەیە لە كاركردن بەردەوام بێت و نەوەستێت، بەدڵنیاییەوە لە داهاتووشدا بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە هاوكار و هەماهەنگ دەبێت.

لەبارەی پرۆژەكە، سەلام حەمید ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی سایلۆی كەلار ووتی، پرۆژەكە لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بەگوژمەی 20 ملیار و 500 ملیۆن دینار دینار چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، تائێستاش كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامە و لە90% ی كارەكانی تەواو بووە.

لەبارەی پێكهاتە و بەشەكانی پرۆژەكەوە ئەندازیار سەلام حەمید ئەوەی خستەڕوو، پرۆژەكە پێكهاتووە لە 16 شوێنی عەمباركردنی گەنم كە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە, هەروەها پێنج كۆگای گەورە و سێ (قەپان) بۆ كێشكردنی گەنمی تێدا درووست كراوە، لەگەڵ رێگاسازی پرۆژەكە. وتیشی، كاركردنی پرۆژەكە و ئیدارەدانی بە سیستمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو دەبێت.
 

‌ 918 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure