ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
كونسوڵی فەرەنسا سەردانی ئیدارەى گەرمیانی كرد ‌

25 / 11 / 2020

ئەمڕۆ (25ی نۆڤەمبەر) لە دیوانی ئیدارە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، كە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاشنابوون بە گەرمیان سەردانەكەی ئەنجامدابوو.

لە دیداری لەگەڵ كونسوڵی فەرەنسا، كە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین لە گەرمیان ئامادەی بوون, جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە ناوچەی گەرمیان لە رووی پێگەی جوگرافی و ئیدارییەوە كرد. رایگەیاند، ناوچەی گەرمیان جوگرافیایەكی فراوانی هەیە، بەشێكی لە سنوری ناوچە دابڕێنراوەكانە و بەشەكەی دیكەی ئێستا ئیدارەی گەرمیانە و شاری كەلار ناوەندەكەیەتی، حكومەتی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی تر دیكە مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان دەكات.

ووتیشی، گەرمیان ناوچەیەكی گرنگی هەرێمی كوردستانە، پێگەیەكی گرنگی هەیە و نزیكە لە كۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچەكانی خوارووی عێراق دەبەستێتەوە بە هەرێمی كوردستانەوە، لە رابردوودا قوربانی زۆری داوە و روبەرووی راگواستن بوەتەوە و گوندەكانی كاولكراون و روخێنراون، لە پرۆسەی ئەنفالیشدا زۆرترین قوربانی داوە. روباری سیروان بە ناو قەزای كەلاردا تێدەپەڕێت و ناوچەكە دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، ئێستا كۆمپانیا جیهانیەكان لێرە نەوت دەردەهێنن، لە رووی كشتوكاڵی و ئاژەڵدارییەوە گەرمیان ئاو هەوای لەبارە و بەرهەمی زۆرە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتی فەرەنسا هەمیشە دۆستایەتی خۆی بۆ گەلی كورد سەلماندووە چ لە كۆڕەوی 1991 گەلی كورد بێت، یان هاوكاری رێكخراوە فەرەنسییەكان لە دوای راپەڕین لە پۆچەڵكردنەوەی مین و هاوكاریی فەرەنسا بۆ پێشمەرگە لە شەری داعشدا. راشیگەیاند، بەهۆی پاشماوەی سەربازگەكانی حكومەتی بەعس و شەری ئێران _عێراق بەشێك لە خاكی گەرمیان مینڕێژ بون، بەڵام رێكخراوی هاندیكاپی فەرەنسی رۆڵی گەورەی هەبوو لە پاككردنەوەی روبەرێكی فراوان لەو خاكە مینڕێژكراوە، بۆیە ئێمە سوپاسی حكومەتی فەرەنسا دەكەین و ئومێد دەكەین سەردان و هەماهەنگییەكان بەردەوام بێت و زیاتر پەرەی پێبدەین.

دواتر، ئۆلیڤیێ دێكۆتینی كونسوڵی فەرەنسا لە دیدارەكەدا رایگەیاند، دەمێكە پێمخۆش بوو سەردانی گەرمیان بكەم، دەزانین گەرمیان ناوچەیەكی گرنگە، ئێمە لە كونسوڵخانەی فەرەنسا پێمان باشە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان ببینین و پێی ئاشنا بین، ئەمڕۆش لەو چوارچێوە سەردانی گەرمیانمان كردووە.

ووتیشی، فەرەنسا پەیوەندی پتەوی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە لە ماوەی رابردووودا لە پوچەڵكردنەوەی مین و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش، هاوكار بوین و هەماهەنگیەكی باشمان هەیە، هەروەها دەزانین هەرێمی كوردستان خاوەنی خاك و ئاو و هەوایەكی لەبارە بۆ كشتوكاڵ، ئێمە ئامادەین هاوكار بین بۆ بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی كوردستان. لە ئایندەیەكی نزیكیشدا پیشەنگای كشتوكاڵی لە فەرەنسا ئەنجامدەدرێت، داوامان كردووە هەرێمی كوردستان بەشدار بێت و بەرهەمەكانی خۆی بە جیهانی بناسێنێت.

لە دیدارەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و کونسوڵی فەڕەنسا جەختیان لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان لەوبارەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، ئێمە ئیدانەی کوشتنی ژنان دەکەین و بەھەموو شێوەیەک ئیدارەی گەرمیان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان بونەتەوە.

كونسوڵی فەرەنسا ووتیشی، زۆر خۆشحاڵم كە سەردانی گەرمیانم كردووە بە دڵنیاییەوە ئەمە دوا سەردانم نابێت و سەردان و هاوكاری و هەماهەنگیمان بەردەوام دەبێت.










‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure