ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه سیاسیه‌كان كۆبونه‌وه
9 / 12 / 2020
رۆژی (9/12/2020) له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و لێپرسراوی لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سنوره‌كه و جه‌خت له چه‌ند خاڵێك كرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان كرد، راشیگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانین و نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی له سنوره‌كه هاتوه‌ته ئارا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و دور له پشێوی و توندوتیژی داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.
دواتر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی و لێپرسراوی لایه‌نه سیاسیه‌كان له گه‌رمیان، به تێر و ته‌سه‌لی باس له خۆپیشاندانه‌كان كرا و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه كرا، سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو كۆده‌نگی له نێوان هه‌ردولا هاته ئاراوه.
له كۆتاییشدا جه‌ختكرایه‌وه، له باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكانی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی داوا ره‌واكانی هاوڵاتیان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و دور له نواندنی توندوتیژی، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر و رێگری له تێكدانی ئارامی هاوڵاتیان و سوتانی فه‌رمانگه و باره‌گاكان، هه‌روه‌ك جه‌خت له ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو كرایه‌وه تا خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
846 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|