په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری یٔیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینییه‌وه
31 / 12 / 2020
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی (2021) وه، به‌ناوی یٔیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه جوانترین پیرۆزبایی یٔاراسته‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و یٔازیزی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی ده‌كه‌ین، ده‌خوازین ساڵی نوێ، ساڵی خۆشیی و به دیهێنانی خه‌ون و یٔاوه‌ته‌كانی هه‌مووان بێت.
یٔومێده‌وارین ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و یٔارامی بۆ هه‌مووان، بەتایبەت بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان و موچەخۆران بەجۆرێک لەمساڵدا کێشەی موچە و ته‌واوی یٔه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه بێته چاره‌سه‌ركردن و خۆشگوزه‌رانی و یٔاسوده‌یی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر ووڵاته‌كه‌ماندا.
له ساڵانی رابردوودا كێشه و قه‌یرانه‌كان ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی وڵاته‌كه‌مانی سه‌خت كردووه، یٔومید ده‌كه‌ین ساڵی نوێ ببێته ساڵی یٔاشته‌وایی نیشتمانی و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییماندا هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه سیاسییه‌كان و كۆتایی به‌م بارودۆخه ناهه‌مواره بهێنن.
به‌داخه‌وه له ساڵی تێپه‌ڕیودا، ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان له وڵاته‌كه‌ماندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و سه‌دان یٔازیزی لێسه‌ندین، تا یٔێستاش یٔه‌م په‌تا نه‌گریسه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌رمان، بۆیه هیواخوازین له ساڵی نوێ‌دا به‌خۆپارێزی و تاكپارێزی باشتر، په‌تای كۆرۆنا نه‌مێنێت و یٔه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنای كۆتایی پێبێت.
دووباره پیرۆز بێت سه‌ری ساڵی نوێی زاینی
جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری یٔیداره‌ی گه‌رمیان ٢٠٢٠/١٢/٣١ Aa
773 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|