بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا
17 / 1 / 2021
ئه‌مڕۆ (17 كانونی دووه‌م) سه‌باره‌ت به پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفتی زیاده‌ڕوه‌ویی له‌سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی و كشتوكاڵی، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاماده‌بوونی به‌شێك له نوێنه‌رانی گه‌رمیان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌ك سازدرا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، تیشكی خسته‌سه‌ر كێشه‌كانی زیاده‌ڕه‌وی له سنوره‌كه و ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی دێته پێش یه‌كه ئیدارییه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان. راشیگه‌یاند، له گه‌رمیاندا فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵ و توانای خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه بۆ رێگری له زیاده‌ڕه‌وی. ووتیشی، به‌شێك له زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێكی بۆ مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتن كراوه، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پێی رێكاره‌كانی یاسای به‌ركار، مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ زیاده‌ڕه‌وی كردووه. دواتر، نوێنه‌رانی گه‌رمیان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌وردی باسیان له‌كێشه و گرفته‌كانی زیاده‌ڕه‌ویی له سنوری گه‌رمیان كرد و تێبینی پێشنیاری خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه خسته‌ڕوو. هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه خرایه‌ڕوو به‌شێك له هۆكاره‌كانی ته‌جاوز بۆ سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی و كشتوكاڵی له گه‌رمیان، كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه.بۆیه هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌ك هه‌نگاوێكیش بۆ چاره‌سه‌ركردن حكومه‌ت دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستپێبكاته‌وه و له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا بارودۆخی دارایی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاردرا به‌وه‌ی هه‌موو تواناكان یه‌كبخرێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ته‌جاوز و له‌كاتی هه‌مواركردنی یاسای ته‌جاوزیشدا له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌رمیانه‌وه واقعی گه‌رمیان بخرێته به‌ر باس. له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران (ناصر ئه‌حمه‌د، رزگار محه‌مه‌د و شیرین ئه‌مین) و كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی شاره‌وانییه‌كان و كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له‌گه‌رمیان و نوێنه‌ری پۆلیسی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون.
378 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|