ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لە وەزیری رۆشنبیری و لاوان كرد ‌

11 / 2 / 2021


ئەمرۆ پێنچ شەممە (11ی شوبات) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم  سەردانی ئیدارەی گەرمیان كرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێكرا.

لە سەردانەكەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێًم چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكاندا بۆ خواست، لای خۆیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی كرد. 

لە دیدارەكەدا، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری ڕایگەیاند، خۆشحاڵین ئەمڕۆ لە گەرمیانین و بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و پتەوكردنی پەیوەندیەكانمان سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان كردووە، سوپاسی ئیدارەكەش دەكەین هەمیشە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەمان بووە لە گەرمیان.

ووتیشی، ئەمڕۆش لەم سەردانەمان بۆ ئیدارەی گەرمیان هەمان بەڵێن دووپاتدەكەینەوە  كە گرنگی بە گەرمیان و چالاكییە هونەرییەكان لەم سنورە  بدەین.

لای خۆشیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان،  وێرای بەخێرهاتنی وەزیری ڕۆشنبیری و وەفدی یاوەری، باسی لە رەوشی رۆشنبیری و چالاكیە هونەریەكانی گەرمیانی كرد و رایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان بۆ ئەنجامدانی كار و چالاكیەكانیان.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوپاتیشیكردەوە، ئیدارەی گەرمیان بە ئەركی خۆی دەزانێت پشتیوانی چالاكیە هونەری و رۆشنبیری و ئەدەبیەكان لە سنورەكە بكات، ئەوەش لەپێناو خزمەتكردنی بواری هونەر، بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاری هونەرمەندان و پرۆژە  هونەرییەكان لە گەرمیان دەكات. 

‌ 936 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure