ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌

1 / 4 / 2021

رۆژی (31/3/2021) ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامانی ژوور، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و گرتنەبەری رێكارە پێویستەكان بۆ خۆپارێزی و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران.
1. جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بەیانی ژمارە (12)ی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بەرێكاری نوێی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە.
2. بڕیاردرا بە پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش لە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ بۆ جێبەجێكردنی رێكاری داخستنی بازاڕ بە هەموو دوكان و پیشەكانەوە لە كاتژمێر (9:00)ی شەو تا (6:00)ی بەیانی.
3. قەدەغەكردنی ئەنجامدانی ئاهەنگ و بۆنەی كۆمەڵایەتی و ئایینی و هەر بۆنەیەكی تر كە ببێتەهۆی دروستكردنی قەرەباڵغی و بەریەككەوتن لە ناو هۆڵ و شوێنی داخراو یان لە دەرەوەی هۆڵ.
4. دانانی پرسە لە هۆڵ و گەڕەكەكان و هەڵدانی خێمە بۆ پرسە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر هاوڵاتیەك پابەند نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەكان راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
5. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نێرگەلەكێشان لە تەواوی كافتریا و رێستۆرانت و یانەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، هاوكات داخستنی ئەو شوێنانە لە كاتژمێر (9:00)ی شەو بۆ (6:00)ی بەیانی، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
6. راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیان لە رۆژانی (پێنجشەممە، هەینی، شەممە) لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق لە رێگەی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە.
7. لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان رادەسپێردرێن بە پابەندكردنی دوكاندار و كاسبكار و كارمەندان لە ماركێت و مۆڵ و شوێنكارەكان و هاوڵاتیان بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لەو جێگایانە.
8. جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە تەواوی فەرمانگەكانی حكومەت لەلایەن فەرمانبەران و كارمەندان و ئەو هاوڵاتیانەیش بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان سەردانی فەرمانگەكان دەكەن، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی رێكارەكان.
9. راگرتنی دەوام لە سەنتەر و پەیمانگاكانی كردنەوەی خول و باخچە و قوتابخانە ئەهلییەكان.
10. پێویستە شۆفێر و سەرنشینی هێڵەكانی گواستنەوە پابەند بن بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی هاوبەشی هاتوچۆ و گواستنەوە رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بە پێبژاردن بەرامبەر بە شۆفێر.
11. بەپێی هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ بارودۆخی ئێستای تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە بەراورد بە رۆژانی پێش نەورۆز رێژەكە دوو هەێندە زیادیكردووە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین لەپێناو رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر پابەندبن بە رێنماییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی، ئەوەش بۆ سەلامەتی هەمووان و رێگری لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.
12. ئەم بڕیارانە لە رۆژی (31/3/2021) جێبەجێدەكرێت تا دەرچواندنی بەیانی نوێ لەلایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
سەرۆكی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
31/3/2021
‌ 1026 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure