ئەو هاوڵاتیانەی لەساڵح ئاغا هەیکەلی خانوویان هەیە و لەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی دەگونجێت دەتوانن تەواوی بکەن
26 / 5 / 2022
ئەمڕۆ(٢٦ی ئایار) بۆ تاوتێکردنی کێشە و گرفتەکانی نەخشەی بنەڕەتی ساڵح ئاغا و پرسی تەواوکردنی خانووە تەواو نەکراوەکان، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکی شارەوانی ساڵح ئاغا ئامادەی بوون، نەخشەی بنەڕەتی ساڵح ئاغا خرایەڕوو، باس لە ووردەکاری نەخشەکە کرا، دواتر ئەوە خرایەڕوو، ئەو هاوڵاتیانەی لە ساڵح ئاغا هەیکەلی تەواو نەکراویان هەیە و لەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی دەگونجێت، دەتوانن خانوەکانیان تەواو بکەن.ە
423 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|