ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تاجەگوڵینەی لەسەر ئارامگای کۆچکردوو سەڵاح کوێخا دانا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لەوەزیری کشتوکاڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداربوو لەمەراسیمی بەخشینی خەڵات بە خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لە مەراسیمی عاشورا لە حوسەینیەی کەلار ‌

11 / 8 / 2022


ئەمشەو (٨ی ئاب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگری سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لەبەڕێوبەری یەکە ئیداری و بەڕێوەبەری گشتی و ئەمنی و بەڕێوەبەرایەتیەکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی بەشداریکرد لە مەراسیمی کۆتاییھاتنی رۆژی دەیەمی عاشورا لەحوسێنییەی ئیمام حەسەن موجتەبا لەکەلار.
لە مەراسیمەکەدا ئەبو حەیدەر کوبەیسی، وتاربێژی حوسێنییەی کەلار، لەوتەیەکیدا باسی چۆنیەتی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکھاتەو ئاینزاجیاوازەکان لە سنوری گەرمیان و کوردستان بەگشتی کرد.
وتاربێژی حوسێنییەی کەلار، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد لەبەرامبەر ئامادەبوون و رۆل بینینی لەخزمەت کردنی پێکھاتە جیاوازەکان لە سنورەکەدا.
هاوکات جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ووتی، برایانی شیعە مەزهەب بەھاوبەش و بەشدارێکی راستەقینەی خۆمان ئەزانین و هەمیشە دەستپێشخەرن بۆ پێکەوە ژیان، سەردانیشمان لەرۆژی دەی موحەرەم بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو رێزو خۆشەویستی و پێکەوە ژیانەیە کەچەندین ساڵە ھەیە و پێویستیشە درێژەی پێ بدەین.
‌ 48 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure