ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە
رێکاری پێویست بۆ رێگری لەو نەخۆشیەی لە نێو پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی بڵاوبوەتەوە دەگیرێتەبەر ‌

31 / 10 / 2022


ئەمڕۆ (٢٥ی تشرینی یەکەم) بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، دەربارەی رێگری لەو نەخۆشیەی لە نێو پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی بونی هەیە کۆبونەوەیەک ئەمجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان، باسیان لەوەکرد، نەخۆشیەکە لە بەشێک لە پرۆژەکانی ماسی لە گەرمیان بوونی هەیە و بەهۆیەوە بەشێک لەبەرهەمی ماسی ئەو پرۆژانە لەناوچوون.
دواتر، لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە جەخت لەگرنگی بەرهەمی ماسی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان کرایەوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە بکەن و هەوڵەکان بەگەڕبخەن بۆ رێگری لەبڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە.
هاوکات، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندارەکان باس لە رێکارە پێویستەکان کراو و لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش و بەگەڕخستنی هەوڵەکان بۆ بڵاونەبونەوەی نەخۆشیەکە و گرتنەبەری رێکارەکان بۆ رێگری لە ساغکردنەوەی ئەو بەرهەمە ماسیانەی کەبەهۆی نەخۆشیەکەوە لەناوچوون.
‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure