گه‌رمیان: رێگه‌ی دانانی ئارایشتگا به ئافرتانی فارس نادرێت
7 / 2 / 2013
لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران‌و داواكاری گشتی‌و ئاسایش بۆ له‌مه‌ولا ڕێگه به ئافرتانی ئێرانی ناده‌ن له‌گه‌رمیان ئارایشتگا دابنێن, هه‌وڵیش هه‌یه بۆ ڕێگری له ئافرتهعهرهبهكانیش.
ئاودێر محه‌مه‌د، گه‌رمیان: به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران‌و پیشه‌وه‌رانی كوردستان, عومه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم، تایبه‌ت به ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه له قه‌زای كه‌لار ئارایشتگای خه‌ڵكانی عه‌ره‌ب و فارس له زیادبوندان. ووتیشی "ئه‌و عه‌ره‌بانه به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان هاتونه‌ته گه‌رمیان, ئێمه كه‌مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ینێ بۆ دانانی ئارایشتگا ده‌یانێرین بۆ ئاسایش ئه‌وانیش لێكۆڵینه‌وه له هاتنیان ده‌كه‌ن." له‌باره‌ی ئارایشتگا ئێرانیه‌كانیش ووتی " ئێرانیه‌كانیش ده‌بێت مۆڵه‌تی مانه‌وه وهربگرنو ڕوونیشی كردوه لهدواكۆبونهوهی سه‌ندیكای كرێكاراندا له‌گه‌ڵ ئاسایش‌و داواكاری گشتی ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ له‌مه‌ولا ڕێگه به ئافرتانی ئێرانی نه‌درێت به دانانی ئارایشتگا. ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه نه‌خۆشی هه‌یه ڕه‌نگه ئه‌و ئاراشتگایانه هۆكاربن بۆ گواستنه‌وه‌یان، بهلاَم ئه‌وه‌ی پێشتر كاری كردوه له ئارایشتگای ئێرانی ئاسایه,بهلاَم بۆ ئارایشتگا عه‌ره‌به‌كانیش هه‌وڵ ده‌دین ڕێگریان لێبكه‌ین, چونكه هه‌ندێك دیارده له ئارایشتگاكان سه‌ری هه‌ڵداوه وه‌ك دزی كردن.
به پێی ئاماری به‌شی ئارایشتگاكانو خزمه‌تگوزاری نزیكه‌ی 40 ئارایشتگا به‌س له قه‌زای كه‌لاری سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌یه له‌و ژماره‌یه‌ش نیوه‌یان ئێرانی‌و عه‌ره‌بن.
5313 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|