جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: له رێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆره‌وه چاودێری پرۆژه‌كان ده‌كه‌ین
2 / 4 / 2013
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری باس له پرۆژه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و سێكته‌رانه‌ی له سنوره‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن، هاوكات گوژمه‌ی پرۆژه‌كانی ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵدا ده‌خاته‌ڕوو.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: ئیشوكاره‌كانی كاروباری هونه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان چین؟
یونس ئه‌حمه‌د: وه‌كو له هه‌یكه‌لی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هاتووه، كاروباری هونه‌ری هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی سنوری گه‌رمیان به‌پێی رێنماییه‌كان، كه بریتین له پرۆسه‌ی ته‌ندرین ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بانگه‌وازكردن بۆ پرۆژه‌كان و شیكردنه‌وه و سپاردن و گرێبه‌سته‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و وربینیكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ئاراسته ده‌كرێن بۆ پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی بۆ پێدانی به به‌ڵێنده‌ران، دواتریش ناردنی سه‌رجه‌م به‌راییه‌كانی پرۆژه‌كه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبهجێبهجێكردنیان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا یه‌كێكی تر له ئه‌ركه‌كانی كاروباری هونه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌دواداچون و چاودێریكردنی پرۆژه‌كانی سنوره‌كه‌یه له رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌پێی پسپۆرییان.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: پرۆژه‌كانی ساڵی 2012 چه‌ند پرۆژه‌ن و گوژمهكهیان چه‌نده؟
یونس ئه‌حمه‌د: پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی ساڵی 2012 خۆی له 173 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه و به گوژمه‌ی 227 ملیار و 727 ملیۆن دینار له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: پرۆژه پێشنیاركراوه‌كانی ساڵی 2013 چه‌ند پرۆژه‌ن و گوژمهكهیان چه‌نده؟
یونس ئه‌حمه‌د: له ساڵی 2013دا به گوژمه‌ی 302 ملیار و 279 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار، 198 پرۆژه له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و رێگاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه چه‌ند بوارێكی تر، پێشنیاركراون و دوای ته‌واوبوونی كاره هونه‌رییه‌كانی جێبه‌جێده‌كرێن.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژانه چی گۆڕانكارییه‌ك له ڕووی ئاوهدانبونهوه و بوژانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا دێنێته‌دی؟
یونس ئه‌حمه‌د: بێگومان به ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژانه گه‌رمیان له ڕووی ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه هه‌نگاوێكی باش ده‌چێته پێشه‌وه و رۆڵی باشیشیان ده‌بێت له رووی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیانی سنوره‌كه به‌تایبه‌ت پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له میانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌دا به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان ده‌كه‌ونه كاره‌وه و ده‌توانن له‌رووی ئابووری و گوزه‌رانیانه‌وه سودمه‌ند ببن.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می مۆڵه‌تی كاركردن له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری وه‌رگیرابێته‌وه؟
یونس ئه‌حمه‌د: به‌ڵی هه‌بووه، له ماوه‌ی رابردوودا له ناحیه‌ی رزگاری قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی به هۆی كهمتهرخییهوه له دروستكردنیدا و دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه و ئێستاش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبهتمهندهوهجێبهجێدهكرێت.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: به به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو گه‌رمیان به گشتی و كه‌لار به تایبه‌تی چ گۆڕانكاریی و پێشكه‌وتنێكی له بواری پرۆژهخزمهتگوزارییهكان به خۆیه‌وه بینیوه؟
یونس ئه‌حمه‌د: بێگومان كه پرۆژه له هه‌ر شوێنێك ئه‌نجامبدرێت گۆڕانكاری به خۆیه‌وه ده‌بێت، هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌بینین ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به ساڵانی رابردوو بواژاندنهوه و ئاوه‌دانی له گه‌رمیان به گشتی و شاری كه‌لار به‌تایبه‌تی گۆڕانكاری به خۆیه‌وه بینیوه، بیگومان له داهاتووشدا گۆڕانكاریی و ئاوه‌دانی زیاتر له سنوری گه‌رمیان دێته ئاراوه و چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ جێبه‌جێده‌كرێن به جێبه‌جێكردنیشیان گه‌رمیان زیاتر گه‌شه ده‌كات.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: له پلانی ئه‌مساڵدا ئیداره‌ی گه‌رمیان گرنگی به چ سێكته‌رێك ده‌دات؟
یونس ئه‌حمه‌د: هه‌ر وه‌كو ئاشكرایه لای هه‌مووان كوردستان به گشتی و ناوچه‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی وێرانكاری ده‌ستی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به خۆیوه بینیوه بۆیه پێویسته له‌م سنوره‌دا گرنگی به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بدرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان گرنگی ده‌دات به سێكته‌ره‌كانی كاره‌با و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ته‌واوی ئه‌و بوارانه‌ی كه خزمه‌ت به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن.
ئیداره‌ی گه‌رمیان: پرۆژه‌ی دوو سایدكردنی رێگای سه‌ره‌كی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار- كفری به كوێ گه‌یشتوون؟
یونس ئه‌حمه‌د: پرۆژه‌ی دوو سایدكردنی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان ئێستا له قۆناغی ته‌ندرین دایه و بۆ دووسایدكردنی رێگای كه‌لار – كفریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نوسراوێك داوای له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كردووه كه بیخاته پلانی داهاتوویه‌وه.
3691 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|