خولێك بۆ كارمه‌ندانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له كه‌لار ده‌كرێته‌وه
12 / 5 / 2013
له پێناو راهێنانیان به شێوه‌ی پراكتیكی له ڕاییكردنی كاره‌كان و به‌رچاوڕونی و زانیاری له سه‌ر میكانیزم و چۆنێتی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌یسانه‌ی رووده‌كه‌نه نوسینگه‌كه‌یان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له گه‌رمیان خولێكی 10 رۆژی بۆ 25 كارمه‌ندی سه‌ربازی نوسینگه‌ی كه‌لاری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌كاته‌وه.
موقه‌ده‌می یاسایی له‌میعه محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ی راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانای كارمه‌ندانیان و چۆنیه‌تی میكانیزم و په‌یڕه‌وی ئیشكردن له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، ئه‌مرۆ (12ی ئایار )به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی خولێك بۆ 25 پۆلیسی نوسینگه‌ی كه‌لار كه 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
موقه‌ده‌م له‌میعه وتیشی: له خوله‌كه‌دا كه له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌رێوه‌ده‌چێت، باس له مافی مرۆڤ و یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، بابه‌ته‌كانی خوله‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆره‌وه ده‌وترێنه‌وه و تێیدا زیاتر جه‌خت ده‌كرێته‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ت و ژنانه‌ی روبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌به‌وه.
743 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|