ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
كونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه‌ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان راگه‌یه‌ندراوێك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ كفری
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌ ‌

29 / 7 / 2013


به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی قه‌زای خانه‌قین و زیاتر گه‌شپێدان و بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌، ئه‌مرۆ (29 ی ته‌مووز ) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ دیوانی ئیداره‌، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی خانه‌قین و نوێنه‌ری حزبه‌كانی ئه‌و سنوره‌ و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌میان، تیشكی خسته‌ر سه‌ر هه‌وڵ و گرینگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زای خانه‌قین و رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندێتی و كوردستانی بوونی قه‌زای خانه‌قینی له‌به‌رچاوگرتووه‌ و به‌ دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت چه‌ندان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تێدا ئه‌نجامداوه‌، وه‌كو هه‌میشه‌ له‌پلانیشیدایه‌ پرۆژه‌ی زیاتر له‌ قه‌زاكه‌دا ئه‌نجام بدات.

هاوكات بۆ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی قه‌زای خانه‌قین و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له‌ ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرد، تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر كێشه‌ و كه‌موكورتییه‌كانی سنوری خانه‌قین و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌پێی توانای خۆی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ده‌كات.

دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و نوێنه‌ری حزبه‌كان له‌ خانه‌قین، چه‌ندین كێشه‌ و گرفتی قه‌زاكه‌ خرانه‌روو، كه‌ خۆی ده‌بینیه‌وه‌، له‌ نه‌بوونی پرۆژی ئاوی خواردنه‌وه‌ و رێگابان و كێشه‌ی كاره‌با و كێشه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و بواری رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش له‌ قه‌زاكه‌.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ به‌ ووردی تیشكخرایه‌سه‌ر پرسی سوتاندنی باخه‌كانی خانه‌قین و داوایانكرد، زیاتر به‌داواوداچوون بۆ ئه‌م گیروگرفته‌ بكرێت و چاره‌سه‌ربكرێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا نیگه‌رانی به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی قه‌زاكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی دایه‌وه‌ ووتی: له‌ ماوه‌ی رابردوودا، له‌ قه‌زای خانه‌قین به‌ بڕی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا راده‌گه‌یه‌نرێت، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كاره‌با و بایه‌خدان به‌ رۆشنبیر و هونه‌ر وه‌رزش و لاوانی خانه‌قینیش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوبه‌ره‌ گشتییه‌كانی كاره‌با و رۆشنبیر و هونه‌ر و ورزش و لاوان گه‌رمیانی راسپارد كه‌ به‌ داوادچوونی وورد بۆ كێشه‌كان بكه‌ن و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیاییدا به‌ ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌، بۆ خزمه‌تكردن به‌ بواری هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، هۆڵێكی گه‌وره‌ و مۆدێرنی رۆشنبیری له‌ خانه‌قین دروستده‌كرێت. 

سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ش له‌ قه‌زاكه‌، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ ماوه‌ی رابردوودا دوو بینایی خویندنگه‌ی 18 پۆلی له‌ قه‌زای خانه‌قین دروستكراوه‌ و ئه‌وه‌ش جگه‌له‌ دابینكردنی چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی بواری خوێندن و پێداویستییه‌كان بۆ به‌شێك له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان، له‌گه‌ڵ لابردنی پرۆگرامی 84 خوێندنگه‌ی قه‌زاكه‌ و جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان تێیاندا.

له‌باره‌ی سوتاندنی باخه‌كانی قه‌زای خانه‌قین سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ رێگای نوسراوه‌وه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخو و كشتوكاڵ ئاگاداركردۆته‌وه‌ داوایكردوه‌ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ زیاتر گه‌شكردنی كه‌رتی گه‌شت و گوزار له‌ خانه‌قین، سه‌ڵاح كوێخا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌ ئێستادا بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌ه‌كی گه‌شتیاری له‌ خانه‌قین ته‌رخان كراوه‌ و له‌ داهاتوودا ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ سێ ساڵی رابردوودا بۆ پرۆژه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قین ته‌رخانكراوه‌، یونس ئه‌حمه‌د جێگیری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بڕی ئه‌و پاره‌ی له‌ ساڵی 2010 وه‌ تا ئێستا بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ دانروان كه‌ پلاننیان بۆ دانراوه‌ و به‌شێكیان چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ قه‌زای خانه‌قین ناحیه‌كانی ده‌ووبه‌ری،  زیاتر له‌ 137 ملیار و 540 ملیۆن دیناره‌، كه‌ خۆی له‌ 11 بودجه‌ی جیاواز ده‌بنیته‌وه‌.

به‌پێی پلانه‌كه‌ش ئه‌و 11 بودجه‌یه‌ بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی خانه‌قین پێكدێن له‌ بودجه‌كانی، پرۆژه‌كانی ته‌واوكاری( یه‌ك ) بۆ قه‌زای خانه‌قین ساڵی 2010 بڕه‌كه‌ی 815 ملیۆن دیناره‌، پرۆژه‌كانی ته‌واوكاری (2) بۆ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی ساڵی 2011، ملیارێك و 676 ملیۆن دینار، و پرۆژه‌كانی گه‌شپێدانی پارێزگاكان ساڵی 2012 بۆ قه‌زای خانه‌قین بودجه‌كه‌ی زیاتر له‌ 595 ملیۆن دیناره‌، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كانی گه‌شپێدانی پارێزگاكان قه‌زای خانه‌قین سالی 2012، ملیارێك و 405 ملیۆن دینار، پرۆژه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قین له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شپێدانی پارێزگاكان سالی 2013 و پرۆژه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان سالی 2011 هه‌شت ملیار و 318 ملیۆن دینار، پرۆژه‌كانی ( ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌وه‌كان) بۆ قه‌زای خانه‌قین سالێ 2011، به‌ بڕی395 ملیۆن دینار، پرۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان سنوری قه‌زای خانه‌قین به‌بڕی شه‌ش ملیار و 586 ملیۆن دینار، پرۆژه‌كانی بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین بڕی 715 ملیۆن دینار، پرۆژه‌كانی بودجه‌ی په‌رپێدانی گه‌رمیان سنوری قه‌زای خانه‌قین 18 ملیار و750 ملیۆن دینار، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ خانه‌قیت خه‌رجكراون 159 ملیۆن دینار.

جێگیری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌وڵی زۆر ده‌دات له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ پرۆژه‌ی زیاتر جێبه‌جێبكات، به‌ڵام له‌به‌ر وه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌رانه‌وه‌ توشی كێشه‌ ده‌بێت.

ووتیشی: سه‌رای ئه‌وه‌ گرفته‌ش پرۆژه‌كان له‌و سنورانه‌ هه‌ر جێبه‌جێده‌كرێن و  له‌ ئێستادا دوو خوێندنگه‌ی 18 پۆلی له‌ ناحیه‌ی سه‌عیدیه‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


‌ 2060 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure