ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵی (DNA) لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەسەردەکاتەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە نوێژخوێنان و دۆستانی مەلا ئەحمدی گۆبان
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان ‌

2 / 12 / 2013


بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، ساڵانە هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ڕەگەزی مێینە ئەنجامدەدات و بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەك چالاكی جۆراو جۆری ئەنجام داوه‌، كە مەبەست لێی وشیاركردنەوەی كۆمەڵگایە لە پێناو كەمكردنەوە و بنەبڕكردنی توندوتیژییەكان.

به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ كه‌ كاره‌كانی له‌ (25ی تشرینی دووه‌م) له‌ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگه‌ربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ره‌گه‌زی مێینه‌دا، لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گەرمیان لە كەلار و هەریەك لە نوسینگەكانی "چەمچەماڵ، كفری، خانەقین" ده‌ستیپێكردووه‌ و بڕیاره‌ تا 16 رۆژ به‌رده‌وام بێت.

له‌وباره‌وه‌، موقه‌ده‌م له‌میعه‌ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ننگابوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌گه‌رمیان به‌ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بەمەبەستی بڵاوبونەوەی هوشیاری زیاتر لە نێو هاوڵاتیاندا و كەمكردنەوە و بنەبڕكردنی هەموو جۆرە توندوتیژییەك و هەنگاونان بەرەو كۆمەڵگەیەكی ئارام و دور لە دەمارگیری و توندوتیژی، بەو پەڕی توانیانەوە ئەو چالاكیانەی ئامادەیان كردووە بەرێوەی دەبەن.

ووتیشی: جگە لە هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی 25/11ی نۆڤەمبەر، بەرێوەبەرایەتییەكه‌یان بەردەوام چالاكی جۆراو جۆرو هەڵمەتی وشیاری ئەنجامداوه‌.

هاوكات، به‌پێی ره‌گه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان كه‌ تایبه‌ت بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌، زیاتر لە (600) پۆستەری یاسایی و زیاتر لە (500) كتێب و نامیلكەی یاسایی و  ژماره‌یه‌كی زۆر بڵاوكراوەی تایبەت به‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی (500) بزنس كارت كە ناو و ناونیشان و ژمارە تەلەفونی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم نوسینگەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌ی تێدایه‌ لە سنوری كەلارو چەمچەماڵ و كفری و خانەقین بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا پێشكەشكردنی فیلم و شانۆگەری و ژمارەیەك كۆر و سمینار ۆركشۆب كە هەندێكیان لە لایەن كەسانی پسپۆرو شارەزا و مامۆستایانی زانكۆ بەرێوەدەبردرێن ئه‌نجاده‌ده‌ن  و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیداری تەلەفزیۆنی و رادیۆیی و راسپاردنی دەزگاكانی راگەیاندن بۆ هاوكاریكردنی بەرێوەبەرایەتی لە وشیاركردنەوەی هاوڵاتیان بە گواستنەوەی چالاكییەكان و هەروەها پێشكەشكردنی بەرنامەی هۆشیاری لە ئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچەی گەرمیان له‌ چوارچێوه‌ی چاڵاكییه‌كانیان ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە هەڵمەتەكەدا هەر یەكه‌ لە رێكخراوەكانی بواری ژنان و ئافرەتانی له‌ گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و روشنبیری و هونەرو وەرزش و لاوان و ئەوقاف و یەكێتی زانایانی گەرمیان و زانكۆی گەرمیان و ژمارەیەك لایەنی دیكە هاوكاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دەبن و هەروەها چالاكی هاوبەش پێكەوە ئەنجامدەده‌ن.

هاوكات، راسپاردنی مامۆستایانی ئاینی و وتاربێژی مزگەوتەكان بە تەرخانكردنی وتاری رۆژی هەینی بۆ باسكردنی هەڵمەتەكە و رونكردنەوەی ئەو یاساو بابەتانەی پەیوەستن بە توندوتیژی و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی راپرسی و كاركردن لەسەر دەرئەنجامەكانی به‌شێك ده‌بێت له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وانه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌قوتابخانە و ناوندەكانی خوێندن لە ناوچەكانی كەلار و كفری و چەمچەماڵ و خانەقین، بە تایبەتیش قوتابخانەكانی كچان به‌شێك ده‌بێت له‌ چالاكییه‌كانیان وانه‌كانیش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ لە "پرۆسەی هاوسەری گیری بۆ خوار تەمەن 18 ساڵ، روونكردنه‌وه‌ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژمارە 8ی ساڵی 2011، له‌گه‌ڵ یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە پەیوەندییەكان، لە گەڵ چەندین بابەتی وشیاری و رونكردنەوەی ئەو كەیس و حاڵەتانەی لە ناوچەكەدا هەن لە پێناو دووبارە نەبونەوەیان.


‌ 3476 جار خوێندراوه‌ته‌وه
tundutizhi02 tundutizhi 03 tundutizhi 04
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure