له كه‌لار كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به رێبازی ته‌سه‌وف ئه‌نجامدرا
2 / 4 / 2014
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (2ی نیسان)، به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری ئاینی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تی ئاینی، كۆنفرانسی رێبازی ته‌سه‌وف له‌شاری كه‌لار و له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی گه‌رمیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كه‌ركوك به‌هاوكاری زانكۆی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا و بڕیاره سبه‌نێش به‌رده‌وام بێت.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا، شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری ئاینی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانسه‌كه، له وته‌یه‌كیدا باسی له بنه‌ماكانی ته‌سه‌وف وه‌كو ته‌ریقه‌تێكی ئاینی ئیسلام كرد و تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ و گرنگی كۆنفرانسه‌كه بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی رێبازی ته‌سه‌وف. ووتیشی: له مێژووی گه‌لی كورددا رێبازی ته‌سه‌وف كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر بیرمه‌ندان ئه‌دیبان و شاعیران هه‌بووه، هیواشی خواست، نوسه‌ران و بیرمه‌ندانی گه‌لی كورد به‌هه‌موو جوهدێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ پێكهێنانی ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی ته‌ریقه‌تی ته‌سه‌وف و ئاشناكردنی نه‌وه‌ی نوێ به‌م ته‌ریقه‌ته.
دواتر د. فاروق عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان، ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا تیشكی خسته‌سه‌ر بنه‌ماكانی ته‌سه‌وف و گرنگی و كاریگه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له وتاریكیدا رایگه‌یاند: ئه‌م رێبازه پیرۆزه رۆڵێكی كارای بینیوه له پێگه‌یاندنی كه‌سانی زانای نه‌ته‌وه‌كه‌مان و، له‌مێژووماندا چه‌ندین زانای ئاینی و ناودار هه‌ن سه‌ر به‌م ته‌ریقه‌ته‌ن، بۆیه ئه‌م رێبازه خزمه‌تێكی زۆری به حوجره‌كانی كوردستانیش كرده‌وه و بۆته هۆكارێك تا مامۆستایانی ئاینی چرای هزریان زیاتر رووناك بێته‌وه.
ووتیشی: سازدانی كۆنفرانسێكی له‌م چه‌شنه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری كه‌ركوك به هاوكاری زانكۆی گه‌رمیان وه‌كو ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی، خۆی له خۆیدا گرنگیدانه به رێبازی پیرۆزی ته‌صه‌وف، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م كۆنفرانسه ببێته وێسگه‌یه‌كی گرنگ بۆ بایه‌خدانی زیاتر به‌م ته‌ریقه‌ته.
هه‌ر له درێژه‌ی رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، چه‌ندین توێژینه‌وه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی بواری ته‌سه‌وف له وڵاتانی (عێراق، ئێران، توركیا) به توێژینه‌وه به‌شدار بوون، بڕیاریشه سبه‌نێی (3ی نیسان) له رۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تری زانستی پێشكه‌شبكرێت.
هه‌ریه‌كه له زانكۆانی (گه‌رمیان،صلاح ا‌لدین ،سۆران ، راپه‌رین،هه‌ڵه‌بجه ،سلێمانی ، موصل. كۆیه ، تكریت، كركوك، دیاله، بغداد، موسته‌نسرییه، عێراقیه، كۆلیجی ئیمام ئه‌عزه‌م، زانكۆی ئاغری شیشن/توركیا، زانكۆی ئیسلامی / مهابات، زانكۆی ئۆپساله سوید) له گه‌ڵ چه‌ند پێگه‌و سه‌نته‌ری زانستی و رۆشنبیری ، وه‌ك (سه‌نته‌ری صلاحه‌الدین، وه‌قفی سونی، كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری) له كۆنفرانسه‌كه به‌شداربوون.
232 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|