به‌ردی بناغه‌ی سێ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری له گه‌رمیان دانرا
3 / 4 / 2014
ئه‌مرۆ(3ی نیسان)به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت وگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قایمقامی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و خانه‌قین و ژماریه‌ك له به‌رپرسه‌كان سنوره‌كه، به گوژمه‌ی زیاتر له چوار ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی سێ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری له قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و خانه‌قین دانرا.
له‌وباره‌یه‌وه پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی گه‌شت و گوزاری ناوچه‌كه، ئه‌مرۆ به‌ردی بناغه‌ی سێ پرۆژه‌ی گه‌شتاری به گوژمه‌ی چوار ملیار و 700 ملیۆن دینار له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دانرا. و له داهاتووشدا به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تریش داده‌نێین.
روونیشكرده‌وه، دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌رده‌سور و له‌سه‌ر رووباری سیروان له كه‌لار كه به گوژمه‌ی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار چۆته قۆناغی بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یه‌كێكه له پرۆژه‌كان كه كافتریا و ریستۆرانت و شاری یاری و نافوره و تاڤگه‌ی تێدا دروست ده‌كرێـت.
راشیگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به گه‌شتیاریكردنی به‌نداوی خانه‌قین، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌نداوی خانه‌قین به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دیناردانرا و له پرۆژه‌كه‌دا كافتریا و ریستۆرانت و شاری یاری وتاڤگه‌ی تێدا دروست ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان ووتیشی"هه‌ر له چوارچێَوه‌ی پرۆژه‌كانی گه‌شت و گوزاری گه‌رمیان، ئه‌مرۆ به‌ردی بناغه‌ی بینایی گه‌شت و گوزاری كفری به گوژمه‌ی زیاتر له 700 ملیۆن دینار دانرا".
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|