ئاماری ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكیانه‌ی له مه‌رز و كه‌ره‌نتینه‌كانی گه‌رمیانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم كراون
12 / 4 / 2014
له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی 435 ته‌ن به‌روبوومی شیره‌مه‌نی وه‌كو شیر، كه‌ره، په‌نیر، مۆتا له مه‌رزه سنوورییه‌كان و بنكه‌كانی كه‌رنتینی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی‌تری عیراق هاورده‌ی گه‌رمیان كراون.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری گه‌رمیان، كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 783 ته‌ن مریشك و پارچه‌كانی، له‌گه‌ڵ 489 ته‌ن ماسی و رووبیان و، زیاتر له 15 ته‌ن گۆشتی ره‌شه‌وڵاخ و به‌رخی به‌ستوو، هاورده‌كراون.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات، هه‌ر له‌و سێ مانگه‌دا نزیكه‌ی 183 هه‌زار جوجكه‌ی یه‌ك رۆژه بۆ پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی مریشك له‌سنووری مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه هاورده كراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری گه‌رمیان، له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا یه‌ك هه‌زار و 168 نمونه‌ی گۆشت و هێلكه له‌لایه‌ن تاقیگه‌كان پشكنینیان بۆ كراوه.
169 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|