تیمێكی هاوبه‌شی هه‌رێم و به‌غدا پشكنین بۆ گۆره به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قۆره‌توو ده‌كات
13 / 4 / 2014
دوای ئه‌وه‌ی له ناحیه‌ی قۆره‌توو گۆرێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و گۆره به‌كۆمه‌ڵه تیمێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و مافی مرۆڤی عێراق سه‌ردانی ناحیه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا تیمه‌كه سه‌ردانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه، له‌كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا تیمه‌كه سوپاسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئیداره‌كه‌یان كرد بۆ به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانیان .
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی ئیداره‌كه‌ی پیشاندا و بۆ هاوكاری تیمه‌كه و دابینكردنی هه‌ر پێداویستیه‌ك بۆ به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانیان . هاوكات له‌باره‌ی ئه‌و گۆره به كۆمه‌ڵه‌وه جه‌بار عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی كار وباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان به سایتی(ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو گۆرێكی به كۆمه‌ڵ له سنوری ناحیه‌ی قۆره‌توو دۆزرایه‌وه و كه هه‌ندێك ئیسك و پروسكی تێدا بووه ، دوای ئاگارداركردنه‌وه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ تیمێكی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و مافی مرۆڤی عێراق هاتونه‌ته سه‌ر گۆره‌كه بۆ پشكنین.
راشگه‌یاند، تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ئیسك و پروسكی نێو گۆره به كۆمه‌ڵه‌كه نیه و ناسنامه‌یان نه‌زانراوه، به‌ڵام دوای پشكنینی گۆره‌كه تیمه‌كه راپۆرتی خۆی ئاماده ده‌كات.
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ناحیه‌ی قۆره‌توو دۆزرایه‌وه كه تێیدا ئێسك و پروسكی چه‌ند كه‌سێكی تێدا بوو.
285 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|