ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
چەمچەماڵ: یادی 26 ساڵەی تاوانی ئەنفال بەرز راگیرا ‌

14 / 4 / 2014


ئەمرۆ (14ی نیسان) لەمەراسیمێكدا لە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبونی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و حزبی هەرێم ، بیست و شەشەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال بەرز راگیرا.

سەرەتای مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد و دواتر، ئامانج محەمەد قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ووتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: ئەنفال تاوانیكی قیزەون و درندانەی دەستی رژێمی دیكتاتۆری بەعسی روخاو بوو كە دەرهەق بە میللەتی كورد ئەنجامیداو دەیویست لەو رێگەیەوە ئامانجە گڵاوەكانی خۆی بەدی بهینێت، بەڵام خۆراگری و خەباتی تاكەكانی میلەتی كورد هۆكار گەلێك بوون كە رێگەی نەدا وێنەو كەلتوری كوردەواری بسرێتەوە.

ووتیشی: داواش دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان هەموو هەوڵێك بخەنەگەر بۆ گەرانەوەی تەواوی روفاتی ئەنفالكراوان و ناساندنی ئەو كەیسە لەسەر ئاستی دەرەوە و هەوڵدان بۆ بەجینۆسایدناساندنی. هاوكات سوپاسی  سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كرد كە بریانداوە لەم رۆژەدا كە یادیكی نیشتمانیە بانگەشەی هەلبژاردن رابگرن.

دواتر ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم وتاریكی پیشكەش كردوو تێدا ئەوەی خستەڕوو، شاڵاوەكانی ئەنفال بەشێك بوون لەو تاوانانەی كە رژێمی دیكتاتۆری سەدام حسێن لە 26 ساڵ پێش ئێستاو بە چەندین قۆناغ دژ بە میلەتی كورد  ئەنجامیداو زیاتر لە 182 هەزار هاوڵاتی بێ تاوانی لە بیابانەكانی عەر عەر زیندە بەچاڵ كرد.

ئەوەشی ووت: حكومەتی هەرێم بەدەر لە پێدانی ماف و ئیمتیازاتی تایبەت بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەردەوام لە هەوڵ و پەیوەندیدا بووە بۆ دۆزینەوەو هینانەوەی روفاتی تەواوی رۆلەكانی گەلەكەمان و هینانەوەیان بۆ باوەشی نیشتمان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ، پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لە ئایندەدا هەموو هەوڵێك چردەكاتەوە بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال لەسەر ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

دوابەدوای ئەوەش، ووتاری نوێنەرایەتی واریس و كەسوكاری ئەنفالكراوان خوێندرایەوەو تیدا چەند داواكارییەك خرایەڕوو كە خۆی دەبینییەوە لە دادگاییكردنی موستەشارەكان و هێنانەوەی تەواوی رووفاتەكان و دابینكردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ واریسی ئەنفالكراوان و دانی كەیسی ئەنفال لە پرۆگرامی خوێندن لەگەڵ چەند داواكارییەكی تر.

لە كۆتاییی مەراسیمەكەشدا، تاجەگوڵینەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەلایەن قوباد تاڵەبانی دانرا و دواتر تاجەگوڵینەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی گەرمیان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و حزب و لایەنەسیاسییەكان لەسەر مەزاری پیرۆزی ئەنفالكراوان دانرا.


‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure