گه‌رمیان: له مه‌راسیمێكدا رێزلێنان به‌خشرایه تاقانه‌كانی ئه‌نفال
17 / 4 / 2014
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (17ی نیسان) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی سنوره‌كه و رێكخراوه‌كانی بورای ئه‌نفال، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كانی گه‌رمیان، خه‌ڵات به‌خشرایه 105 تاقانه‌ی ئه‌نفال.
له ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا و له پێشانگایه‌كدا، كه له لایه‌ن شێوه‌كار سۆران تۆفیق ئاماده‌كرا بوو، ژماره‌یه‌ك تابلۆ نمایشكرا كه گوزارشت بوون له ئه‌نفال.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، پشكۆ محه‌مه‌د رۆسته‌م به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كانی گه‌رمیان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئامانجیان له ئه‌نجامدانی مه‌راسیمه، كۆكردنه‌وه‌ی تاقانه‌كانی ئه‌نفاله و رێزلێنان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه بناسرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمه‌كه‌دا ته‌نها توانیویانه تاقانه‌كانی ئه‌نفال له سنوری گه‌رمیان كۆبكه‌نه‌وه كه ژماره‌یان 105 تاقانه‌یه.
دواتر كۆنسێرتێكی ده‌ف له‌لایه‌ن گروپی ده‌فی گه‌رمیانه‌وه پێشكه‌شكرا، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش، وه‌هاب ئه‌حمه‌د به نوێنه‌رایه‌تی تاقانه‌كانی ئه‌نفال ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا چه‌ند داواكارییه‌كی خسته‌ڕوو كه خۆی ده‌بینییه‌وه له، هه‌وڵی زیاتر بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له وڵاتانی ده‌ره‌وه، دادگاییكردنی موسته‌شاره‌كان، هێنانه‌وه‌ی ته‌واوی رووفاتی ئه‌نفال كراوان، پێدانی پۆستی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به واریسێكی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكارییه‌كی تر.
هاوكات هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن عومه‌ر محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئه‌نفالستان، سیمینارێك پێشكه‌شكرا و تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر قۆناغه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال و ژیانی تاقانه‌كانی ئه‌نفال. هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا، عومه‌ر محه‌مه‌د باسی له چۆنیه‌تی رزگاربوونی تاقانه‌كانی ئه‌نفال كرد و له ئه‌نجامی سیمیناره‌كه‌شیدا، چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ڕوو كه خۆی ده‌بینیه‌وه له، رێزگرتن له تاقانه‌كانی ئه‌نفال له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، به دور گرتنیان له بورای سه‌ربازی، چاودێریكردنی به‌رده‌وامی ره‌وشی ته‌ندروستیان، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی موچه‌كانیان دوای خۆیان بۆ نه‌وه‌كانیان.
،له‌لایه‌كی تره‌وه، بێستون فایه‌ق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له مه‌راسیمه‌كه‌دا ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا داوای كرد، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كار بكه‌ن بۆ به‌خشینی نازناوی (پاڵه‌وانانی نیشتمان) به تاقانه‌كانی ئه‌نفال
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه تاقانه‌كانی ئه‌نفال له سنوری گه‌رمیان.
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|