قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد
16 / 4 / 2024
ئەمڕۆ (٤/١٤) لەیادی ٣٦ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا و لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای کفری کرد. لەسەردانەکەیدا بۆ کفری، بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێورەسمێکدا شوێنەواری سەرای کفری کردەوە، کەلەماوەی رابردوودا لەسەر بڕیاری خۆی نۆژەنکرایەوە، هاوکات سەردانی بەنداوی باوەشاسواری کرد و لە دیوانی قایمقامیەتی قەزاکە، لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری دامودەزگا حکومیەکانی کفری کۆبووەوە. هەر لەسەدانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ کفری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە.
224 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|