بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان قیرتاوکردنی قۆناغەکانی تری ڕێگای سەرەکی (کوڵەجۆ –عەلی خەڵەف –ناحیەی کۆکز)دەستی پێکرد.

بەروار: 27/10/2025

بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان قیرتاوکردنی قۆناغەکانی تری ڕێگای سەرەکی (کوڵەجۆ –عەلی خەڵەف –ناحیەی کۆکز)دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی ناحیەی کۆکزی کرد و بە یاوەری بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەری ڕێگاوکانی گەرمیان و بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان و هاوڵاتیان و بەشێک لە لێپرسراوانی حکومی و حزبی سنوورەکە  پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی (کوڵەجۆ –عەلی خەڵەف –ناحیەی کۆکز ی بەسەر کردەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوای بەسەرکردنەوەی پرۆژەکە،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند قیرتاوکردنی قۆناغەکانی تری ئەم ڕێگایە جگە لەوەی هاوڵاتیان و هاتوچۆکەرانی ناوچەکە سودی لێ دەبینن، ڕێگایەکی ستراتیجیە و ناوچەکانی قەرەتەپە جەبارە و کوڵەجۆ بەکەلارەوە دەبەستێت.

ڕاشیگەیاند بودجەی پرۆژەکە لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە وپێشتر( ٧ )کیلۆمەتری لێ جێبەجێکراوە ئێستاش  بە گوژمەی زیاتر لە (٦٠٤) ملیۆن دینار  لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە ئەم قۆناغەی جێبەجێ دەکرێت ، کە درێژییەکەی ( ٧ )کیلۆمەترە، ئیدارەی گەرمیان بەردەوام دەبێت تا تەواوکردنی ڕێگاکە.