ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێک بۆ سودبینین لە رووباری سیروان دەکرێت.

بەروار: 04/11/2025

ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێک بۆ سودبینین لە رووباری سیروان دەکرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەرێوەبەری ئاودێری گەرمیان و بەڕێوەبەری ژینگەی گەرمیان و بەڕێوەبەری  کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆک و ستافی دامەزراوەی ڤیژن کۆبوەوە.

(عەدنان عوسمان) سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن ''دەمانەوێت لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان پەیوەندیەکی باشمان هەبێت و پێکەوە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی گرنگ بکەین لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چۆنیەتی سودبینین لە ڕووباری سیروان ، لەهەمانکات پارێزگاریکردن و لە سرووشت و ژنگەی ڕووباری سیروان، هاوکات ستافی دامەزراوەکە ڕاو بۆچونی خۆیان لەو بوارە خستەڕوو.
 
بەڕێز(جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن، تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاو وکارانەی کە ئیدارەی گەرمیان لە ڕابردوودا بۆ پارێزگاری لە ژینگەی ڕووباری سیروان و سودبینین لێی ئەنجامیان داوە بەشێکیان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە، هاوکات بەگرنگەوە لە هەنگاوی کرداری ڕوانی بۆ  ئەنجامدانی کۆنفرانسێک کە پێویستییەکانی گەرمیان و سودبینین لە ڕووباری سیروان بە شێوەیکی ئەکادیمی و زانستی کە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆ بگونجێت، ئەویش بە بەشداریپێکردنی کەسانی ئەکادیمی و زانستی و شارەزا.

دواتر و هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تیشکیان خستە سەر خاڵە گرنگ و دیارەکان لە بوارەکانی خۆیاندا ،هاوکات بە گرنگەوە لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەیان ڕوانی بەجۆرێک لە سودی گشتی بێت و بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەت ئەنجامبدرێت. 

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ساڵی  ٢٠٢٤ لە لایەن کۆمەڵێک رۆژنامەوان و رۆشنبیرەوە وەک خانەیەکی هزری  بونیادنەر بۆ دروستکردنی تێگەشتنی هاوبەش لە رێگەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دروستکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لەهەرێمی کوردستان دامەزراوە.

وێنەکان