بەروار: 05/11/2025
بە ئامادە بوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی گەرمیان و بەڕێوبەری ئاوی کەلار و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی پەیوەندیدار و هاوڵاتیان و خاوەن خانووەکانی سەر ڕووباری سیروان تیروپشک بۆ پێدانی ٤١٣ پارچە زەوی وەک قەرەبوو ئەنجامدرا ، بە هۆی ئەوەی خانووەکانیان بەر پرۆژەی وەبەرهێنان دەکەوێت.
بەڕێز (جەلال شێخ نوری ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە وتارێکدا، ڕایگەیاند لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ٤١٣ پارچە زەوی بەسەر خاوەن خانووەکانی سەر ڕووباری سیروان دابەش دەکرێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت، هاوکات پێداویستییەکانی بیناسازییان پێدەدرێت بۆ تەواوکردنی خانووەکانیان، ڕاشیگەیاند بە سوپاسەوە بۆ جەزا محەمەد نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان و شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)، ڕاشیگەیاند هاوکار و پشتیوانتان دەبین و پارێزگاری لە مافەکانتان دەکەین.
دواتر و لە مەراسیمەکەدا نوێنەری خاوەن خانووەکانی سەر ڕووباری سیروان سوپاسی(جەلال شێخ نوری )سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی حکومەت و نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی و (شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانیان لەم پێناوەدا. دوای ئەوەی خانووەکانیان بەر پرۆژەی وەبەرهێنان کەوت ، لە نێوان دوو پرۆژەی وەبەرهێنان ٤١٣ خاوەن خانووی سەر ڕووباری سیروان بە پێدانی پارچەیەک زەوی لە باشترین شوێنی پرۆژەکە بە تەواوی خزمەتگوزارییەوە قەرەبوو کرانەوە ، وابڕیارە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان بۆ تەواو بکرێت ، هاوکات کەرەستە بیناسازییەکانیان بۆ دابین بکرێت بۆ تەواو کردنی خانووەکانیان