سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەروار: 06/11/2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیار  بۆ کاروباری هونەری و قایمقامی قەزای کەلار و بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان پێشوازییان لیکرا.

لە دیداری نێوانیاندا تیشکیان خستە سەر قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەگەشتیارییەکانی گەرمیان و هەنگاوەکانی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆژەکان، هاوکات هەنگاو و پرۆژەکانی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ گەرمیان.

وێنەکان