بەروار: 06/11/2025
نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبون و مناڵان لەقەزای کفری کرایەوە.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و کەسایەتییەکان و هاوڵاتیانی قەزای کفری نەخۆشخانەی خێرخوازی ژنان و مناڵبوون کە لە مناڵان لەسەر ئەرکی خێرخوازی نیشتمانی (عەباس حاجی فارس) بەگوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار درووستکراوە.
(جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگی پێگە و مێژوو شارستانیەتی قەزای کفری کرد، ڕاشیگەیاند سوپاسی خێرخواز عەباس حاجی فارسی کرد و ڕایگەیاند: بە پێشکەشکردنی ئەم پرۆژەیە، مێژوویەکی جوانتان بۆخۆتان تۆمارکرد، هاوکات سوپاسی شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک ی کرد کە ژمارەیەک کارمەندی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دادەمەزرێنێت.
هەرلە مەراسیمەکەدا قایمقامی قەزای کفری ویرای بەخێرهاتنی میوانەکان سوپاسی خێرخواز و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە ئەم پرۆژەیەی بە ئەنجام گەیاند بۆ خزمەتی قەزای کفری.
دواتریش بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان وتارێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر دواین هەنگاوەکانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی پێشکەوتوو، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد کە پشتیوانی هەنگاوەکانیانە، هاوکات سوپاسی خێرخوازی کرد بۆ درووستکردنی نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبوون لەقەزای کفری.
نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبوون و مناڵان ، نەخۆشخانەیەکی مۆدێرنە لە قەزای کفری لەلایەن وەبەرهێنەر، عەباس حاجی فارس بە تێچووی زیاتر لەملیارێک درووستکراوە و دەخرێتە خزمەتی خەڵکی کفرییەوە.