ئەمڕۆ (٣ی نیسان) د. رەهێڵ بریکاری وەزارەتی تەندروسی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیداری نێوانیان کە هەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی کەلار و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار و لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندان ئامادەی بوون، باس لە کێشەو گرفتەکانی بواری تەندروستی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کرا.
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەتی تەندروستی سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد لە بەرامبەر هەماهەنگی و هاوکارییەکانی بۆ کەرتی تەندروستی لە سنورەکە، جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەتی تەندروستی هەوڵەکانی بەگەڕدەخات بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لەسنورەکە و دابین کردنی پێداویستیەکان و کردنەوەی ئەو سەنتەر و بەشە پزیشکیانەی پێوسیتە لە گەرمیان بکرێنەوە.
لەبەرامبەردا، جەلال شێخ نوری سەپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای ئەوەی بەخێرهاتنی بریکاری وەزیری تەندروستی کرد، باسی لە کێشە و گرفتەکان کرد و ئەوەشی دوپاتکردەوە، ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە هاوکار دەبێت بۆ کارکردن لەسەر چارەسەری کێشە و کەموکورتیەکانی تەندروسی لە گەرمیان.