سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان
4 / 4 / 2022
ئەمڕۆ (٣٠ی ئازار) جوتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان و شێخ میقداد بەهادین، لێپرسراوی مەڵبەندی (١١)ی رێکخستنی گەرمیان و فریال عەبدوڵا، لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان و سالار مەحمود کادیری پێشکەوتوی یەکێتی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و بەئامادەبونی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان، لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازیان لێکرا.
لەو سەردانەدا، کە لێپرسراو و ژمارەیەک کادیرانی مەکتەبی رێکخراوەکانی یەکێتی لەگەرمیان ئامادەبوون، باس لە کار و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کرا و جەخت کرایەوە لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی حزب و حکومەت بۆ خزمەت گەیاندن بە ناوچەکە.
هاوکات، باس لە پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوە پیشەییەکان کرا بۆ کاری هاوبەش و برەودان بە توانای گەنجان و چین و توێژەکان لە رێگەی کاری رێکخراوەیەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ و هەماهەنگیەکانی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی حکومەت لە سنورەکە لەگەڵ سەندیکا و رێکخراوەکان بەگرنگ باسکران و گفتوگۆی زیاتر لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان کرا.
271 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|