سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
14 / 6 / 2022
ئه‌مڕۆ (14حوزه‌یران) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیار، پێشوازیكرد له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و شاندێكی یاوه‌ری، له دیداری نێوانیان باس له ره‌وشی مافی مرۆڤ له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا.
له دیداره‌كه‌دا، د.مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كاروباری نوسنگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان و به ئاگابوون له ره‌وشی مافی مرۆڤ له سنوره‌كه، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه.
ووتیشی، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكاربووه بۆ نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان و هیوادارین له داهاتووشدا ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ش به ئامانجی زیاتر خزمه‌تكردن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی، ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی فراوانه، هاوسنوره له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه و ئاینزا جیاوازه‌كان له سنوره‌كه‌دا زۆر باشه، جێگه‌ی خۆشحاڵه به‌پێی به‌دواداچونه‌كان و راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئاستێكی باشدایه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه هاوكار ده‌بین بۆ نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ تا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كاره‌كانیان بكه‌ن و رۆڵ بگێڕن له پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
دواتر له‌لایه‌ن شانده‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیانه‌وه باس له وورده‌كاری كار و چالاكییه‌كان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ له سنوره‌كه كرا و تیشكخرایه گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا و به‌گه‌ڕخستنی زیاتری هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
588 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|