لەگەرمیان دەستبەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا دەگیرێت
4 / 7 / 2022
بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ رێگری لە دیاردەی چەک هەڵگرتن، ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٦/٣٠) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان کۆبوەوە و لەو بارەوە چەند بڕیارێک دران. لە کۆبووەنەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تایبەت بەرێگری لە دیاردەی چەکهەڵگرتن، لە قەزا و ناحیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیاندا رێکاری پێویست دەگرینەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش دەزگا ئەمنیەکان ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن. هەر لە کۆبوونەوەکەدا رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و مامەڵەکردن بە چەکەوە تاوتوێکران و بۆ ئەو مەبەستە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران.
یهكهم: پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامێتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن و هاتوچۆی گەرمیان و نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگە لە سنورەکە.
. دووهم: داخستنی سەرجەم ئەو دوکان و شوێنانەی چەکی بێ مۆڵەت و مۆڵەتدار دەفرۆشن
. سێیهم :دانانی مەفرەزەی هاوبەشی دەزگا ئەمنیە پەیوەندیدارەکان لە بازگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک بێ مۆڵەت.
چوارهم: رێگە نادرێت بە هیچ کەسێک بە هەڵگرتنی چەک جگە لەو هێزە نیزامیانەی لە ئەرکی فەرمیدان.
. پێنجهم: بنکەی پۆلیسی زانکۆی گەرمیان رادەسپێردرێت بۆ گرتنەبەری هەمان رێکار بەمەبەستی رێگری لە هەڵگرتنی چەک بۆ ناو حەرەمی زانکۆ.
شهشهم: سەرپێچیکاران روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
330 جار خوێندراوهتهوه |
|