ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تاجەگوڵینەی لەسەر ئارامگای کۆچکردوو سەڵاح کوێخا دانا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لەوەزیری کشتوکاڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداربوو لەمەراسیمی بەخشینی خەڵات بە خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لەکۆنفرانسێکی تایبەت بە شەفافیەت ‌

18 / 9 / 2022


ئەمڕۆ (١٥ی ئەیلول) یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، سێهەمین کۆنفرانسی خۆی لەشاری کەلار ئەنجامدا و تەوەرەکەی تایبەت بوو بەشەفافیەت و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداربوو لە پانێڵێکی کۆنفرانسەکە.
لە کۆنفرانسەکەدا، کە ژمارەیەک لە سەرۆکی یەکە ئیداریەکان و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەکان و بەشێک لە رۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی ئامادەی بوون، لە دوو پانێڵدا پرسی شەفافیەت تاوتوێکرا.
لە میانی بەڕێوەچوونی پانێڵێکی کۆنفرانسەکە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە وردی باسی لە پرسی شەفافیەت لە گەرمیاندا کرد و ئەو رێکارانەی رونکردەوە کە تایبەت بوون بە داهاتی سنورەکە و شەفافیەت تێیاندا.
دواتر، تیشکی خستەسەر پرۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئەو کێشە و گرفتانەی دێنە بەردەم پرۆژەکان و هۆکارەکانی تەواو نەبوونیان لەگەڵ ئەوەشدا، باسی لە رۆڵ و پێگەی چالاکان و رێکخراوەکان و رۆژنامەنوسان کرد لە چاودێری کار و پرۆژەکانی حکومەت و جەختیشی کردەوە ئیدارەی گەرمیان هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باشی لەگەڵیاندا هەیە.
سەبارەت، بە دەرەنجامی کۆنفرانسەکەش سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان بەهەند وەریدەگرێت و کاری لەسەر دەکات.
هەر لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا، گفتوگۆی کراوە لەنێوان ئامادەبوان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان کرا و چەندین سەرنج و تێبینی لەبارەی پرسی شەفافیەتەوە باسیان لێوەکرا.
‌ 36 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لەگەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەس چاکبونەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناونه‌برد‌
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure