ئیدارەی گەرمیان رێزلێنانی بەخشیە پاڵەوانەکەی گەرمیان
19 / 1 / 2023
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار، پێشوازیکرد لە(ئەیوب حسێن) پاڵەوانی موای تای لەسەر ئاستی عێڕاق و جیهان و وەک بەرز نرخاندن بۆ سەرکەوتنەکانی خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشی.  ئەیوب حسێن دانیشتووی شاری کەلار، لە پاڵەوانێتی جیهانی موای تای لەشاری ئەبو زەبی ئیمارات، لەسەر ئاستی ٩٦ ووڵاتی جیهان پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانێتی پرۆفیشناڵی سەرجەم پارێزگاکان، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.  لە پاڵاوتنی یانەکانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
123 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|