سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لەژمارەیەک چالاکوانی بواری جینۆسایدی پارێزگای سەماوە
13 / 3 / 2023
ئێوارەی ئەمڕۆ (١٢ی ئازار) جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان و رێکخراوەکان و چالاکانی بواری ئەنفال و جینۆساید، پێشوازیکرد لە شاندێکی چالاکوان و هونەرمەندی پارێزگای سەماوەی خوارووی عێراق. شاندەکە ئەوەیان خستەڕوو، بە ئامانجی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کەیسی ئەنفال و دروستکردنی هەماهەنگی نێوان هەردولا و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ زیندوو راگرتنی یادی ئەنفال لە نوگرەسەلمانی پارێزگای سەماوە سەردانی گەرمیانیان کردووە. لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، سوپاسی هەڵوێستی دانیشتوانی پارێزگای سەماوە دەکەین کە لە سەروبەندی تاوانی ئەنفالدا، بۆ گەلی کورد هاوخەم و هاوسۆز بوون و لەگەڵ رزگاربوانی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا مامەڵەی جوان و مرۆڤدۆستانەیان کردووە. ووتشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان هەوڵێکی لەم شێوەیە بەرز دەنرخێنین و بەگرنگیەوە لە ئەنجامدانی مەراسیمی یادی ئەنفال لە نوگرە سەلمان دەڕوانین و بۆ ئەو مەبەستەش هاوکار و هەماهەنگ دەبین. دواتر لەلایەن چالاکوانان و رێکخراوەکان و شاندەکەوە گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەسەر هەماهەنگی و میکانیزمی زیندوڕاگرتنی یادی ئەنفال لەبیابانەکانی نوگرەسەلمان ئەمجامدا
|
|
|