ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
قوباد تاڵەبانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەی کۆبونەوەکە بوو ‌

16 / 3 / 2023


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 15ی مارسی 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە چارەسەرکردنی دەستوریانەی کێشەکان کرایەوە.
لەبارەی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەردوولا هاوڕابوون کە گرنگە پاش پەسەندکردنی لە پەرلەمان، دەبێت هەردوو حکومەتی فیدرال و هەرێم پابەند بن بە جێبەجێکردنی و نابێت هیچ بیانو و بەربەستێک لەبەردەم دابینکردنی شایستەی داراییەکان دروست بکرێت.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا؛ ئەو خاڵانەی پەیوەستن بەهەرێمی کوردستانەوە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هەموویان قابیلی جێبەجێ کردنن، جەختیشی کردەوە هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لەرێککەوتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا.
لەکۆتاییدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشی کرد بۆ سەردانکردنی سلێمانی و پاڵپشتی خۆی بۆ سەرکەوتنی کابینەکەی دووپات کردەوە و هیوای خواست پێکەوە بتوانن زاڵبن بەسەر تەحەدداکان بۆ ئەوەی خزمەتی باشتری هاوڵاتیان بکرێت.
لەکۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وەزیرانی پلاندانان و ناخۆ و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی هەرێم و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئامادەبوون.
‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure