ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
پێشەنگایەک بۆ کارە هونەری و دەستییەکانی کۆچکردوو پەیام حسن کرایەوە لەگەرمیان رێکاری خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پشتیوانی گەنجانمان دەبین بۆ ئەوەی بتوانن رۆڵ ببینن لە خزمەتکردنی ووڵات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانی کرد ‌

18 / 5 / 2023


ئەمڕۆ (١٥ی ئایار) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانی کرد و لە دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان باس لە رەوشی ئەمنی ناوچەکە و هەماهەنگیەکان کرا.
لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی گەرمیان کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ ئاسایش دوپاتکردەوە.
هاوکات، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رۆڵی ئاسایشی گەرمیانی بەرزنرخاند لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکاری و هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و دەزگا ئەمنیەکانی ناوچەکەی بۆ ئاسایشی گەرمیان خستەڕوو.
لەبەرامبەردا، عەمید وەلید خالد بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان، وێڕای بەخێرهاتنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە کارەکانیان کرد و جەختی لە پەیوەندی و هەماهەنگی هەردولا کردەوە لەپێناو باشتر پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە و بەڕێوەچوونی کارەکان.
‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure