وەفدێکی باڵای یونامی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
18 / 5 / 2023
ئەمڕۆ (١٧ی ئایار) وەفدێکی یونامی بە سەرۆکایەتی لێپرسراوی نووسینگەی هەرێمیی یونامی لە هەولێر، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان، سەبارەت بە ئەنجامدانی کار و پرۆژەی رێکخراوەکان لەگەڵیدا کۆبوەوە. لە کۆبوەنەوەکەدا باس لە گرنگی رۆڵ و پێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرا بۆ خزمەتکردن لە ناوچە جیاجیاکاندا و دواتر تیشکخرایەسەر کێشەو گرفتەکانی سێکتەری ئاو و کشتوکاڵ لەسنورەکە، لەو روەشەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندارەکان، راپۆرتی تایبەتیان پێشکەش بە شاندەکەی یونامی کرد و گفتوگۆی پێویست لەنێوان هەردوولا کرا. هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری پلاندانانی ئیدارەی گەرمیان و ئاودێری و ئاوی دەوربەری گەرمیان و ئاوی کەلار و کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.
200 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|