سەرپەرشییاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
22 / 5 / 2023
ئەمڕۆ (٢١ی ئایار) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پێشوازیکرد لە شاندێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە کۆبونەوەی لەگەڵ شاندەکەدا تاوتوێی پرسی وێستگەکانی کێش کرا. لەو سەردانەدا، وەفدەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کە خۆی دەبینەوە لە راوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری وێستگەکانی کێش (قەپانەکان) لە سلێمانی، باسیان لە پلانەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ رێکخستنەوەی کاری وێستگەکانی کێش کرد لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا، دواشیان کرد لەوبارەوە ئیدارەی گەرمیان هاوکار بێت. لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پشتیوانی خۆی بۆ کار و پلانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەوبارەوە دوپاتکردەوە و هاوکاری و هەماهەنگیەکانی ئیدارەکەی لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان خستەڕوو.
255 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|