سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیانی کرد
28 / 5 / 2023
ئەمرۆ (۲٤ی ئایار) لەچواچێوەی بەسەرکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنورەکە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیانی کرد. لەو سەردانەیدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسی لە گرنگی کەرتی کشتوکاڵ و رۆڵی لە بوژانەوەی گەرمیان کرد و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەکانی کشتوکاڵی گەرمیان کرد لە بەرامبەر و ئەرک و ماندوبونیان و راییکردنی کارەکانیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە. هاوکات، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ کشتوکاڵی گەرمیان دوپاتکردەوە ئەوەش بە ئامانجی باشتر خزمەتکردن و زیاتر پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەسنورەکەدا. شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیەکانی و لەگەڵ ئەوەشدا کیشە و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکەی خستەڕوو، دواتر، لەلایەن بەڕێوەبەری بەشەکانی کشتوکاڵی گەرمیان تیشک خرایەسەر ووردەکاری کێشەکان. لە بەرامبەردا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختیکردەوە، لەوەی ئەو داواکاری و کێشە و گرفتانەی خرانەڕوو، ئیدارەی گەرمیان کار لەسەر چارەسەرکردنیان دەکات.
231 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|