کارەکانی تیمی نەخۆشخانەی وێست ئای کۆتایی پێهات و پشکنینی چاو بۆ نزیکەی دوو هەزار هاوڵاتی ئەنجامدرا
28 / 5 / 2023
ئەمڕۆ (٢٥ی ئایار) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پێشوازیکرد لەستافی نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت بە چاو، ئەوەش دوای ئەوەی کارەکانیان لە گەرمیان کۆتاییپێهات. لەو دیدارەدا، بەمۆ شێخ نەجم بەرپرسی ستافی نەخۆشخانەی وێست ئای، ئەوەی خستەڕوو، لەماوی هەفتەیەکدا توانیویانە لەرێگەی تیمی گەڕۆکەوە لەسەرجەم قەزا و ناحیەکانی گەرمیاندا، پشکنینی چاو بۆ هاوڵاتیان ئەنجام بدەن، کە بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا نزیکەی دوو هەزار پشکنینیان ئەنجامداوە. ووتیشی، سوپاسی ئیدارەی گەرمیان و یەکە ئیداریەکانی سنورەکە و تەندروستی گەرمیان دەکەین کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵماندا بۆ بەڕێوەچوونی کارەکان. لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ووتی ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان سوپاسی نەخۆشخانەکەتان دەکەین کە ماوەی هەفتەیەکە لە گەرمیاندا بێ بەرامبەر پشکنیی چاو بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدەدەن. هاوکات، پشتیوانی و هەمەهەنگی ئیدارەی گەرمیانی بۆ هەر پرۆژەیەکی هاوشێوە دوپاتکردەوە بە ئامانجی خزمەتکردن بە ناوچەکە.
272 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|