سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ناوبازاڕی شاری کەلاری بەسەرکردەوە
3 / 8 / 2023
ئەمڕۆ (١٢ی حوزەیران) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار، پرۆژەی نۆژەنکردنی ناو بازاڕی شاری کەلاری بەسەرکردەوە. لەو بەسەرکردنەوەدا، چاوی کەوت بە ستافی ئەندازیاری پرۆژەکە و دەستخۆشی لێکردن لەبەرامبەر بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە بەشێوەیەکی باش و دور لە کێشە و گرفت. دواتر سەرۆکی شارەوانی کەلار و ئەندازیارانی پرۆژەکە ئەوەیان خستەڕوو کە پرۆژەکە گەیشتۆتە کۆتا قۆناغ و باسیان لەبڕگەکانی پرۆژەکە کرد کە خۆی دەبینێتەوە، لە شەقام و شۆستەی بی ئاڕتۆن، ئینارە، هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک و چەند بڕگەیەکی تر.
110 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|