وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
3 / 8 / 2023
ئەمڕۆ دووشەممە (٣١ ی تەموز) وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کردو لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لێکرا. کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ گەرمیان گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان و ئامادەکردنی دەرخستە بووە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کەبڕیار وایە لە قەزای کفری بکرێتەوە، هاوکات کە لەپلانیاندایە بۆ بوژانەوەی زیاتری ئەوشارە سەنتەرێکی ئۆتیزم لەقەزای کفری بکرێتەوە بەجۆرێک مناڵانی گەرمیان بتوانن سودی لێ ببینن. لای خۆیشیەوە جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەخێر هاتن، ڕایگەیاند ئەم پرۆژانە و هەر پرۆژەیەکیتر کە ڕۆڵی لە بوژاندنەوەی قەزای کفریدا هەبێت،پشتیوانی و هەماهەنگی تەواو دەکەین، بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی.
107 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|