ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
🔷لەئیدارەی گەرمیان کارمەندانی خۆبەخش داواکاری دامەزراندنیان دەگەیەننە وەزیری تەندروستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە وەزیری تەندروستی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
چالاکوانانی ناحیەی رزگاری یاداشتێک ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکەن و داوای بەقەزابوونی ناحیەکەیان دەکەن ‌

13 / 8 / 2023

ئەمڕۆ (١٠ی ئاب) ژمارەیەک لە چالاکوانان و کەسایەتی ناحیەی رزگاری، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەیاداشتێکدا کۆمەڵێک داواکاری تایبەت بە ناحیەکەیان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کرد.
لەو سەردانەدا، چالاکوانەکان ئەوەیان خستەڕوو، داواکاری سەرەکیان بە قەزاکردنی ناحیەی رزگارییە و بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد کە لە ساڵی رابردوودا کاری لەسەر ئەو پرسە کردووە.
دواتر چەند داواکاریەکی دیکەیان خستەڕوو کە خۆی دەبینەوە لە، دانانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک لە ناحیەی رزگاری و دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان و هێنانەوەی روفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان و تەواوکردنی پرۆژە خزمەرگوزاریەکانی ناحیەی رزگاری و گرنگیدان بە وەرزشکاران و چارەسەرکردنی گرفتی تاپۆ و کێشەی ئاو و تەندروستی ناحیەکە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری سەرپەرشتیار ئامادەی بوو، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، پشتیوانی تەواوی داواکاریەکانین و لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردوودا کارمان لەسەرکردوون، لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین بۆ جێبەجێکردنیان.
ووتیشی، ناحیەی رزگاری ناحیەیەکی گەورە و گرنگ و زیندووی گەرمیانە و زۆرینەوەی دانیشتوانەکەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکروانن و ئێمە لە ساڵی رابردووەوە داواکاریمان ئاراستەی سەروی خۆمان کردووە بۆ ئەوەی رزگاری بکرێت بە قەزا و لەئێستاشدا سورین لەسەر داواکارییەکەمان و کاری جدی لەسەردەکەین.
‌ 102 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure