ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت بە چاو خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیمێکی ئاسیا سێڵ سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیانی کرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری شاندێک سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی کرد. ‌

29 / 11 / 2023


ئەمڕۆ (٢٩ی تشرینی دووەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان ،بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی کرد.
لە دیداری نێوانیان جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ سالار مەحمود لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی خواست، هاوکات ڕاشیگەیاند ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بەگرنگییەوە لە پەیوەندی نێوان حکومەت و لایەنە سیاسییەکان دەڕوانین ، پێمان وایە ئەو پەیوەندییانە دەبنە هۆکارێک بۆ گەشەپێدانی کاری پێکەوەیی و باشتر خزمەتکردنی ناوچەکە.
لەبەرامبەردا سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حزبە ، دوای بەخێرهاتن و دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و وەفدی یاوەری، رایگەیاند گرنگە ئەو پەیوەندییەی کە لە نێوان حزب و حکومەت هەیە لە گەرمیان بە هەردولاوە هەوڵبدەین زیاتر بەرەو پێشی ببەین و بتەوتری بکەین بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکە.
وتیشی گەرمیان لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا پێگەیەکی گرنگی هەیە ، لەچەند ساڵی ڕابردوودا لە سێکتەرە جیاجیاکاندا گەشەکردن وبوژاندنەوەی زۆرباشی بەخۆیەوە بینیوە ، بۆزیاتر خزمەتکردنی ئەم سنوورە لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەکو حزب دەستێوەردان لە کاروباری حکومەت ناکەین بەڵام هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەرمیان و برەودانی زیاتربە ناوچەکە بە ئاراستەی پێشکەوتن.
‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure