ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئاشكرایكرد، خوێندگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌درێژه‌دانی خوێندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌خانه‌قین له‌خوێندنی زمانی عهرهبیو كوردی دابڕاون، له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێت.
(نه‌سرین به‌هجه‌ت) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به NNA ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌پێدانی خوێندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌خوێندن دابڕاون، مامۆستا (حسێن فایه‌ق) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كوردی له‌خانه‌قین به‌ڵینی پێداون كه له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك پۆلی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه دروستده‌كرێت، تاوه‌كو بتوانن به‌هه‌ردوو په‌یڕه‌وی عهرهبیو كوردی تییدا له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا دوباره بخوێنن.
(نه‌سرین به‌هجه‌ت) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ڕوونیكرده‌وه، دروستكردنی خوێندنگه‌و ده‌ستنیشانكردنی پۆل‌و دانانی مامۆستای پسپۆڕی وانه‌كان، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خوێندن دابڕاون، ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ زیاتر خزمهتكردنیانو دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن.