دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (18ی ته‌مموز) هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بڵاوكرایه‌وه كه بڕیاره سبه‌نێ بگه‌ڕێته‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له په‌یامێكیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به وێسگه‌یه‌كی گرنگ ناو ده‌بات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراق، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له هاوڵاتیانی كوردستان به تایبه‌تی و عێراق به گشتی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی فه‌خامه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به ناوی سه‌رجه‌م یه‌كه ئیداریه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ته‌واوی دانیشتوانی گه‌رمیانی لانكه‌ی شۆرش و ئه‌نفالستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هاولاتیانی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی ده‌كه‌ین، به بۆنه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی جه‌نابی فه‌خامه‌تی مام جه‌لال به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه بۆ كوردستان.
هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌ناخه‌وه خۆشحاڵ و كامه‌رانی كردین، دڵنیاین هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان و عێراق ئومێدێكی گه‌وره ده‌خاته دڵی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق به‌بێ جیاوازی و ده‌بێته دیارییه‌كی یه‌زدانی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق له پێناو سه‌قامگیری و به‌رپابوونی ئاسایش و ئارامی و خامۆشكردنی ئه‌م ئاشوب و ئاگره‌ی كه ئێستا رووی له عێراق كردووه، بێگومان گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌خامه‌تیان ده‌بێته وێستگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراق و هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م باردۆخه ناهه‌مواره‌ی كه له عێراقدا هاتۆته ئاراوه، چونكه ئێستا زیاتر له هه‌موو كاتێك عێراق پیویستی به سیاسه‌ت و رۆڵی حه‌كیمانه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله.
دووباره پیرۆز بێت له خه‌ڵكی عێراق و كوردستان
گه‌رانه‌وه‌ت هیوایه
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
18/7/2014