گه‌رمیان : هاوڵاتیه‌ك ئاوی خواردنه‌وه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كات
20 / 7 / 2014
له درێژه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كانی خه‌ڵكی گه‌رمیان، گه‌یاندنیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ي كوردستان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، ئه‌مرۆ(20ی ته‌موز) هاوڵاتیه‌كی شاری كه‌لار بڕی ئاوی پێویست بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كات. له وباریه‌وه هاوڵاتی ئومێد حه‌مه ئاغا له لێدوانێكیدا به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، من وه‌كو هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی شاری كه‌لار ، ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌زار و 500 سێت ئاو، بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌م.
راشیگه‌یاند: له رۆژانی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بم له كۆمه‌ك و هاوكاریهكانم به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ، هاوكات هیواشی خواست هه‌موومان به‌پێي توانای خۆمان ده‌ستی هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه درێژبكه‌ینه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ین له پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان .
277 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|