ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
كونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه‌ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان راگه‌یه‌ندراوێك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ كفری
كەلار: سەبینێ ڤیستیڤاڵی هونەری بەرەنگاری ساز دەكرێت ‌
16 / 9 / 2014

 سەبێنێ 17 ی ئەیلول كاتژمێر (4:00)  ئێوارە  لە ژێر ناونیشانی (پێشمەرگە پارێزەری كەلتوری و مێژووی كوردە ) ڤێستیڤاڵی ( هونەری بەرەنگاری) بە بەشداری ژمارەیەك لە رۆشنبیران و هونەرمەندان و تیپە میلەكانی گەرمیان  لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم لە شاری كەلار بەرێوەدەچێت.

لەوباریەوە پشكۆ محەمەد رۆستەم بەرێوەبەری سەنتەرە رۆشنبیریەكانی گەرمیان بە سایتی (ئیدارەی گەرمیان)ی راگەیاند: وەكو وەفایەك بۆ برا پێشمەرگەكانمان لە بەرەكانی جەنگ و پارێزگاریكردن لە خاك و نەتەوەكەمان، سەبینێ بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیانەوە ڤیستیڤاڵی ( هونەری بەرەنگاری ) بە ئەنجامدانی زیاتر لە 25 چالاكی  لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم لە شاری كەلار ساز دەكرێت.

بەرێوەبەری سەنتەری رۆشنبیریەكانی گەرمیان رونیشكردەوە، كارنامەی ڤێستیڤاڵەكە خۆی دەبنێتەوە  لە نمایشكردنی چوار شانۆ لەلایەن تیپە هونەرەكانی گەرمیان هەروەها   چەند  چالاكی دەف و هۆنراو و پەخشان و سرود وتەی بە نرخ پێشكەش دەكرێت .

ووتیشی" لە ڤێستیڤاڵەكەدا چەندین پێشانگای تایبەت سەبارەت بە بەئازایەتی  پێشمەرگە قارەمانەكان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی جەنگ  لەلایەن شێوەكاران و هونەر دۆستانەوە ئەنجام دەدرێت".

‌ 1265 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure