ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
هونەرمەندانی شاری سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەكەن ‌

17 / 9 / 2014


ئەمڕۆ(17ی ئەیلول) ژمارەیەك لەهونەرمەندانی شاری سلێمانی، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوەشی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ و پاڵپشتی لەنەبەردی و پرشكۆییان هەروەها بەشداریكردنیان لە ڤیستیڤاڵی هونەری بەرەنگاری كە ئەمرۆ لە شاری كەلار ئەنجامدرا و سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد .
لەسەرەتای سەردانەكەیاندا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان لەلایەن سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەكەوە پێشوزایان لێكرا و دواتر لەدیدارێكدا كە بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان ئامادەی بوو تیشك خرایە سەر بەرهەمی هونەر دۆستانەوە لە كاتی دروست بوونی شەری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش  .

 لە دیدارەكەدا هونەرمەندانی شاری سلێمانی ئەوەیان دووپاتكردووە، ئەوان وەكو هەمیشە ئەیانەوێت لە رێگەی هونەركەیانەوە خزمەت بە نیشتمان بكەن، لە هەر شوێنێك پێشمەرگەی لێبێت بە بەرهەمە هونەریەكانیانەوە لەوێ ئامادەن و چونكە پێشمەرگە سیمبوڵی مانەوە و سەرفرازی و ئاشتی و ئارامی خاكی كوردستانە.

دواتر سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتنی هونەرمەندانی شاری سلێمانی بۆ گەرمیان، دەست خۆشیشی لە هونەرمەندانی كوردستان بە گشتی سلێمانی بە تایبەتی كرد كە لە سەرەتای جەنگدا پێشمەرگە ئاسا لە رێگەی هونەرەوە دەورێكی باڵا و بەرچاویان بينیوە و خزمەتێكی گەورەیان  بە نەتەوە كردووە چونكە چەندین سرود و گۆرانی و كاری هونەریان پێشكەش بە پێشمەرگە كردووە.

سەڵاح كوێخا ئەوەشی خستەروو، سەردانیكردنی ئێوە بۆ بەرەكانی پیششەوەی جەنگ و بەشدرایكردنتان لە ڤیستڤالێكی هونەری تایبەت بە پێشمەرگە، نیشانەی دلسۆزی و وەفاداری ئێوەیە بۆ پێشمەرگە و لە هەمان كاتیشدا پاڵپشتی وهاوكاری ئێوە لە رێگەی هونەرەوە  لایەنی مەعنەوی زیاتر دادەت بە پێشمەرگە.

‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure