گه‌رمیان: هه‌فته‌ی داهاتوو فۆرمی گرێبه‌ست به‌سه‌ر ده‌رچوان دابه‌شده‌كرێت
20 / 11 / 2014
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ردی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی فۆرم به‌سه‌ر ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان وه‌كو مامۆستا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست.
دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ (20ی تشرینی دووه‌م )له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو (23ی تشرینی دووه‌م) له هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كفری ده‌ست به‌دابه‌شكردنی فۆرمی گرێبه‌ست ده‌كرێت بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌رچووانه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست وه‌ك مامۆستا بۆ قۆناغی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی، پێویسته ده‌رچوی كۆلێژی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش بیت.
دارا ئه‌حمه‌د روونیشیكرده‌وه، ده‌رچوانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی (بنیات، بنه‌ڕه‌تی) و له‌گه‌ڵ ده‌رچوانی په‌یمانگاكانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم وه‌ك(مامۆستایان، هونه‌ره‌جوانه‌كان، وه‌رزش، كۆمپیته‌ر) وه‌ك مامۆستای قۆناغی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێن.
به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ووتیشی "كه‌وا دامه‌زراندنه‌كه ته‌نها به‌پێی ئه‌و فۆرمه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه په‌سه‌ندكراوه و گشتێنراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دابه‌شكردنی فۆرم بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌شی پێنج رۆژ ده‌بێت.
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|